زانا هۆڵەندییەکە جارێکیتر هۆشداری لە روودانی بوومەلەرزە لە شوێنێک دەدات

فرانك هۆگیربیتس، زانا و توێژەری هۆڵەندی

دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی مەغریب زانا هۆڵەندییەکە جارێکیتر پێشبینی روودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەک دەکات و دەڵێت “پێدەچێت ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت”.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا فرانک هوگربێتز، زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی پێشبینی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزی کرد لە مەغریب، ئێستا پێشبینی روودانی بوومەلەرزە و تسۆنامییەکی بەهێز دەکات لە نزیک کەناراوەکانی پورتوگال، ئیسپانیا و مەغریب.

ئەو زانا هۆڵەندییە ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت کە لەنێوان 15 تا 17ی مانگ چەند پاش لەرزەیەک رووبدات، بەڵام لە نێوان 19 تا 21 ی مانگ بوومەلەرزەی بەهێز روودەدەن کە ئەگەری هەیە پلەکانیان بگاتە 6 بۆ 7 بە پێوەری رێختەر”.

هۆشداریشیدا، “پێویستە ئاگاداری ئەو مەترسییانەبین کە لە کەناراوەکاندا دەکرێت رووبدات، چونکە بە ڕاستی چالاکیی بوومەلەرزەیی بەرچاو هەیە و ئەگەر ئەوە رووبدات، تسونامی بەهێز دروست دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای چوار ساڵ لە دادگایی نەکردنی، تورکیا ماوەی زیندانیکردنی کاڤالای درێژکردەوە

دادگای تورکیا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی عوسمان کاڤالای سەرمایەداری تورکی دا، ماوەکەش تا دانیشتنی داهاتووی دادگا…
Total
0
Share