ڕوسیا منداڵەكانی خۆی لە سوریا و عێراقەوە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی

كۆمسیۆنی ڕوسیا بۆ مافەكانی منداڵ ئاشكرایكردووە، 145 منداڵی ڕوسییان لە سوریا و عێراقەوە گەڕاندووەتەوە وڵاتەكەیان خۆیان.

ئانا كۆزنیتسۆفا، ئەندامی كۆمسیۆنی ڕوسیا بۆ مافەكانی مرۆڤ 2ی ئازار ڕایگەیاندووە، “لە دەستپێكی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا، بە شەش گەشتی جیاواز 145 منداڵی ڕوسیمان لە سوریا و عێراقەوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەرنامەی گەڕاندنەوەی منداڵە ڕوسییەكان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ حكومەتەكانی سوریا و عێراق”.

سەبارەت بە ژمارەی منداڵە سورییەكانی لەو دوو وڵاتە ماونەتەوە، ئەندامەكەی كۆمسیۆنە ڕوسییەكە ئاشكرایكردووە، بە دیاریكراوی نازانن چەند منداڵ ماوەتەوە بەڵام ئامادەكارییان كردووە بۆ گەڕاندنەوەی 105 منداڵی دیكە.

مەبەست لە منداڵە ڕوسیییەكانی نێو سوریا و عێراق، ئەو منداڵانانەن كە دایكان هاوژینی چەكدارانی داعش بوون، یان بەپێچەوانەوە باوكیان چەكداری داعش بووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی لە وڵڤەری بردەوە و بە جیاوازی 15 خاڵ یونایتدی بەجێهێشت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەری بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share