شەش كەس بە تۆمەتی تەقە و ئاژاوەگێڕی دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان شەش تۆمەتباری تەقەکەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی (نایاسایی، تێکدەر و ئاژاوەگێڕ) لە باخێکدا لە سنووری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش شەوی 11ی ئەیلول شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

تۆمەتباران پێشینەی تاوانیان هەبووە و لەگەڵ دەستگیركردنیاندا، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێمۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە.

روونیشیدەكاتەوە، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک رووبەڕووی هێزەکانیان بونەتەوە، سەرئەنجام دەستگیرکران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (156) لە یاسای سزادان راگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: بانكی ناوەندی بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

بابەتی دواتر

مێسی ڤێلایەکی جیاواز دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share