ئەو دوو منداڵەی بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیانەوە سووتان گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵە دووانەیەی بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیانەوە لە کەرکوک سووتان، هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی رۆژی رابردوو ماڵێک لە شاری کەرکوک گڕیگرت و بەهۆیەوە دوو منداڵی دووانەی تەمەن سێ ساڵان سووتان.

پاش چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی (کۆمێل) گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆش ئەوەی دیکەیان بە ناوی (کیان)  گیانیلەدەستدا.

ئەو دوو منداڵە دووانەبوون و تەمەنیان سێ ساڵان بوو، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا بەتەنها لەماڵەوە بوون، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویدابوو، منداڵەکان %90ی جەستەیان سووتابوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورشید هەرکی: ئەوەی تـ.ـەقەی لێکردم بەڵێنی پێدراوە لە دەزگای پـ.ـاراستن دابمەزرێندرێت

خورشید هەرکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئاشکراکرد. خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share