زانا ئەمریکییەکە لە ئەشکەوتەکەی تورکیا رزگارکرا

ئەو زانا ئەمریکییەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو لە ئەشکەوتێکی تورکیا گیریخواردبوو رزگارکرا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، “مارک دیکی زانا و پشکنەری ئەمریکی کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو لە ئەشکەوتێکی باشووری تورکیا لە قوڵایی یەک کیلۆمەتری زەوی بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە گیریخواردبوو رزگارکرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرسین”.

ئەو زانا ئەمریکیەی دوای ئەوەی بەڕێکەوتبوو بۆ ئاشکراکردنی ئەشکەوتی مۆرکی کە سێیەمین ئەشکەوتی قووڵی تورکیایە، تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووبوو و بەو هۆیەوە نەیدەتوانی لەو قوڵاییە زۆرەی ئەشکەوتەکە بێتە دەرەوە و خۆی رزگاربکات.

لە شەممەی رابردووەوە پرۆسەی رزگارکردنی زاناکە بە بەشداریی 200 کەس دەستیپێکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەیەکی توند لە ترەمپەوە بۆ ئێران: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “سوپاکەمان…
Total
0
Share