جارێکی تر ئەنتۆنی بەرازیلی کەوتە بەرگریی کردن لە خۆی پاش ئەوەى لەلایەن یانەى مانچستەر یونایتدەوە لە یارییکردن ڕاگیرا.
ئەنتۆنی چەندین نامەى واتس ئەپی بڵاوکردۆتەوە و خستویەتییە بەردەم پارێزەرەکەى بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت کە کێشەکە لەلای خۆشەویستەکەیەوە سەری هەڵداوە.
جگە لەوەى سەلماندویەتی کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەى دەستدرێژی جەستەیی کردبێتە سەر خۆشەویستەکەى.
ئەنتۆنی دەڵێت بەزوترین کات بێ تاوانی خۆم دەسەلمێنم و دەگەڕێمەوە بۆ یارییکردن.