لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گەشتی وڵاتی بۆلیڤیا دەکات بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ دادەنرێت.
یاریی داهاتووی ئەرجەنتین بەرامبەر بۆلیڤیا دەبێت لەدەرەوەی یاریگاى خۆی.
مێسی هەستی بە هیلاکی کردووە بەڵام هیچ پێکانێکی نییە.
تیمی پزیشکی ئۆکەی بەشداریکردنی پێداوە لە یاریی بۆلیڤیا.
مێسی ئەم وەرزە بەشداری ژمارەیەکی زۆر یاریی کردووە و سکالۆنی بیر لەوە دەکاتەوە کە پشووی پێبدات.
لە جێگەى ئەو دی ماریا بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری یارییەکە دەکات و هەر ئەویش کاپتن دەبێت.
پێدەچێت مێسی تایمی دووەم بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی بکات ئەگەر تیپەکەى براوە نەبون.