سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها باسی لە نەبوونی دادپەروەری کرد کە لە هەولێر و دهۆک بە شاراوەیی خەڵک دادەمەزرێنرێن و سلێمانی لێی بێبەشە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان ماوەی دوو مانگ و 20 رۆژە لە 164 بنکە و ناوەندی تەندروستی بایکۆتی دەوام کراوە.

باسی لەوەکرد کە ئەوان لە سەندیکاکەیان رۆژانە سەردانیان دەکرێت و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی نەبوونی مووچەوە ناتوانن پێداویستییەکانیان دابینبکەن و داوای هاوکاری دەکەن.

وتیشی، لە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووەوە زیاتر لە 40 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە لەکاتێکدا مانگی رابردووش مووچە هەر دواکەوتبوو.

سەرۆکی سەندیکاکە باسی لە پرۆسەی دامەزراندن کرد و رایگەیاند، لەگەڵئەوەی بەردەوام لە کارمەندانی تەندروستی خانەنشین دەبن و کەمدەبنەوە، بەڵام هیچ کەسێک دانامەزرێنرێت و جێگەکانیان پڕناکرێتەوە، وتیشی، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک بە لیستی نهێنی لە هەریەکە لە دهۆک و هەولێر کارمەندی تەندروستی دامەزرێنراون بەڵام سلێمانی لەوە بێبەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڕیاردرا

وەزراەتی کاری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان درا. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share