تەلار لەتیف: پێشنیاری زۆرینە ئەوەیە کە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە شێوەی لیست بێت

تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا رای زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە ئەوەیە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بە شێوەی لیست بێت.

تەلار لەتیف ئاشکرایکرد، “لە کۆنگرەدا تەنها دەنگ بە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەدرێت، دوو ئەنجومەنەکەی دیکە دەسەڵات دەدرێت بە خۆیان بۆ دواتر بە چ شێوازێک ئەندامەکانیان هەڵدەبژێرن”.

باسیلەوەشکرد، “پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بڕیاردەدات هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی چۆن بێت، بەڵام رای زۆرینە تا ئێستا لەگەڵ ئەوەدایە بە شێوەی لیست بێت، ئیتر بە شێوەی لیستی کراوە یان داخراو یان نیوکراوەی نیو داخراو بێت دواتر بڕیاری لێدەدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل: پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت بەڵکو بەکاریناهێنێت

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رایگەیاند، “پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت، بەڵکو بەکاریناهێنێت”. رەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، رایگەیاند، “پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت،…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئاكار: بە بەڵگەنامەی عوسمانییەكاندا دەزانیت كوردستان كوێیە‏

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وه‌ڵامى خلوسی ئاكار وه‌زیری ‏به‌رگریی توركیای دایه‌وه‌، كە وتبووی “شوێنێك نییە بەناوی كوردستان”،…
Total
0
Share