رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان هەشت ئۆتۆمبێلدا روویدا

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان هەشت ئۆتۆمێلدا روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، رووداوەکە لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر روویداوە و هەشت ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە.

لە رووداوەکەدا شەش کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و تیمەکانی هاتۆچۆی هەلێر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share