زۆرترین رێژەی بەفر لەکوێ باریوە؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو ناوچانەی دیاریکردووە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بەفر تێیاندا باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەفربارینی تۆمارکراو لە ناوچە چیا بەرزەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تا ئەمڕۆ، بەم رێژەیە بوو:

چیای سەفین 3 سانتیمەتر

چیای کۆڕەک 3 سانتیمەتر

مەرزی کێلێ 1 سانتیمەتر

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی دهۆک، بەفربارینیان هەبووە، بەڵام تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share