كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە لە راگەیەندراوەكەی حكومەتدا باس لە هۆكاری نەناردنی شایستە داراییەكان لەلایەن بەغدادەوە كراوە.

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند، لەم كابینەیەدا وەزارەتی كار زۆرترین هەلی كاری لە كەرتی گشتیدا راگەیاندووە و دامەزراندن تەنها پەیوەست نییە بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمەوە، بەڵكو پەیوەستە بە سەرجەم وەزارەتەكان و كابینەی حكومەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە و لە راگەیەندراوەكەی حكومەتدا باس لە هۆكاری نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share