سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو چوار یاریزانی نوێ بکڕێت.
پێگەى دیڤینسا سینترال ئاشکرایکردووە، ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید لەدواین کۆبونەوەدا بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ چوار یاریزان بکرێت.
چوار یاریزانەکە هێرشبەرێکی تێدایە لەگەڵ دوو بەرگریکاری باڵی ڕاست و چەپ و یاریزانێکیش بۆ دڵی بەرگریی.
تا ئێستا هیچ کەسێک دیاری نەکراوە و لە کۆتایی وەرزەکەدا پلانی کڕینی یاریزانەکان دادەڕێژرێت.