ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 36 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێگە و تیرۆرستانی داعش ئەنجامداوە و حەوت چەکداری داعش کوژراون و 25ی دیکە برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، ” سوپای ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 28 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا شەش ئەندامی داعش کوژراون و 18ی دیکە دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سوریا هەشت ئۆپەراسیۆنیان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەندامێکی داعش کوژراوە و حەوتی دیکە دەستگیرکراون”.

ژەنەڕاڵ مایکڵ کوریلا، فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، “هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە، بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سوریا”.

بابەتی پێشتر

سێیەمین حاڵەتی خنکان لەمڕۆدا لە زێی گەورە تۆمارکرا

بابەتی دواتر

لە ماراسۆنێکدا 11 هەزار بەشداربوو هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێل کێبڕکێکە ببەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share