نرخی برنج بۆ بەرزترین ئاستی لە 15 ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە

لەدوای قەدەغەکردنی هەناردەکردنی برنج لە هندستانەوە بۆ وڵاتانی جیهان نرخی برنج گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا.

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (فاو) لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا نرخی برنج لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی %9.8 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەمە بەرزترین ئاستە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، ئەمەش بەهۆی ئەو قەدەغەکردنەی هندستان لەسەر هەناردەی برنجی وڵاتەکەی رایگەیاندووە.

ئاشکراشیکرد، “لە مانگی رابردوودا لەسەر ئاستی جیهانی نرخی دانەوێڵە و زەیتی رووەکی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیوە”.

لە مانگی تەمموزی رابردوودا بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا حکومەتی هند هەناردەکردنی برجی سپی نابەسمەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە راگرت.

ئەمساڵ بەهۆی دیاردەی ئالنینۆ زیانێكی زۆر بەرهەمی ناوخۆیی برنجی هندستان کەوت کە یەکێکە لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی برنج لە جیهاندا.

 

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شارەوە جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەفریقا دەبێتە ئەندام لە G20

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share