شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 11 ملیار دینارە

شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 11 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 2-9-2023 تا 8-9-2023، بڕی 11 ملیار و 207 ملیۆن و 645 هەزار و 116 دینار بووە، بە جۆرێك كە نزیكەی 8 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی سێ ملیاری دینار بەشێوەی چەكە و زیاد لە 554 ملیۆن دیناریش مقاصەیە.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، داهات بڕی 11 ملیار و 207 ملیۆن و 645 هەزار و 116 دینار بووە، بە جۆرێك كە 7 ملیار و 776 ملیۆن و 693 هەزار و 866 دیناری واتە 69% نەختینەیە و هەروەها دوو ملیار و 876 ملیۆن و 634 هەزار و 540 دینار، واتە 26 %ی بە شێوەی چەكە و بڕی 544 ملیۆن و 316 هەزار و 710 دینار، واتە 5%ی مقاصەیە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
Total
0
Share