كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانەكانی سنووری ناحیەی بنگرد دەستگیركرا

بە تۆمەتی سووتاندنی 20 دۆنم لە پووش و پاوان و دارستانی سروشتی لە گوندی سێدەری ناحیەی بنگرد كەسێك دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای كەوتنەوەی ئاگرێك لە گوندی سێدەر لە سنووری ناحیەی بنگرد كە بەهۆیەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بنگرد گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكرالە ئەنجامی بەدواداچوون توانرا كەسێك بەتۆمەتی‌ كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستگیربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە ‌كراوە‌ بۆ مەبەست گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share