– دوێنێ قسەم لەگەڵ مێسی کرد، وەک ڕابردوو ڕاهێنانی کرد، زۆر بە دڵخۆشی دەیبینم، لە ناوەوە و لە دەرەوەى یاریگا بە خۆشحاڵی دەیبینم، ئەتوانێت یاریی بکات و ئێمەش دڵخۆشین پێی
– نازانم تا کەی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت
– مێسی شوێنێکی دۆزیوەتەوە کە تیایدا دڵخۆشە
– ئێمە قسە لەسەر ئەوە ناکەین کە تا 2026 چی روودەدات، هەمومان دەمانەوێت لەگەڵمان بێت بەڵام لە ئێستاوە قسەکردن لەسەری هەڵەیە، ئەگەر توانی بەشداری بکات هەمومان دڵخۆش ئەبین
– ئاستی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەرزبۆتەوە و پێویستە لەسەر ڕکابەرییەکان بەردەوام بین، توشی ئاستەنگی زۆر ئەبین چونکە مەرج نییە هەموو کات بە ئاسانیی براوە بین، یاریزانەکان بەرپرسیارێتی درێسەکە دەزانن چەند قورسە