لە ئەمڕۆوە کامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامێکی هەولێر دەکەوێتە کار

لە ئەمڕۆوە کامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکەوێتە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان وشوفێران دەکەینەوە کە لە دوای تەواوبوونی قۆناغی تاقیکردنەوە، لە ئەمڕۆوە سیستمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا لەوبەشەی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک وشەقامی موسڵ بەکاردەخرێت بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی”.

داوایشیکرد، “بۆ پاراستنی خۆتان وئازیزانتان و بۆ تووشنەبوون بە سزای دارایی، بەو خێراییە بڕۆن کە دیاریکراوە بە هێماکانی هاتووچۆ”.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: لە جۆری قاوەکەتەوە کەسایەتی خۆت بناسە

بابەتی دواتر

ئەو دوو عومرەکارەی هەولێر کە لە یاریگایەکی سعودیە دەستگیرکران ئازادکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share