نرخی بەنزین دابەزی

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك لیتر بەنزین 100 دینار دابەزی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و 25 دینار بۆ هەزار و 50 دینارە لەكاتێكدا پێشتر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و 125 دینار بۆ هەزار و 150 دیناربووە.

ئاشكراشیكرد، لە بەشێك لە بەنزینخانەکان جۆرەكانی بەنزینی موحەسەن و سۆپەریش نرخەكەی كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی پەیوەندیی بە زیادبوونی ئەو بەنزینخانانەوە هەیە كە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەكەن و وایكردووە خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی كەمبكات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەركرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share