وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: لە نزیكەوە چاودێریی ئاڵۆزییەكانی كەركوك دەكەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە نزیكەوە چاودێریی گرژی و ئاڵۆزییەكانی كەركوك دەكەین و هاوكات ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەش دەكات كە بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتەوە.

لەو بارەیەوە پاتریك رایدەر یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنسیدا رایگەیاند، داوا لە ھەموو لایەنەكان دەكەن لە كەركوك لە رێگەی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەربكەن و ماددەی 140 دەستووری عێراقیش جێبەجێبكەن.

راشیگەیاند، لە نزیكەوە چاودێریی گرژی و ئاڵۆزییەكانی كەركوك دەكەین بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەش دەكەین كە بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕای لایەنەكان لەبارەی دەستوور و هەڵبژاردن وەردەگرێت

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان، پرسی دەستوور، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و یاسای هەڵبژاردنی تاوتوێكرد،…
Total
0
Share