بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە دیدارێكدا لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، “رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی هەرێم و عێراق هەڵوەستەیكرد و رایگەیاند، ئەوەی لە كەركوك روویدا مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و دەبووایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت. رژانی خوێنی گەنجانی كورد قبووڵنەكراوە و دەبێت بەزووترین كات تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

وتیشی، “پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك ئەركی هەمووانە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن، دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان”.

لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و عێراقیش سەرۆكی یەكێتی وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارامە بۆ هاوڵاتییانمان، هاریكاریی نێوان هێزەكانیشمان فاكتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەیە و پشتیوانیی لێدەكەین.

لە دیدارەكەدا قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون و تیایدا دۆخی ئەمنیی وڵات، رووداوەكانی كەركوك و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە سەربازی و هەواڵگرییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

بڕیار بۆ ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوانی كەركوك دەرچوو

بابەتی دواتر

خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share