تەرمی شەهرام سامی دۆزرایەوە

دوای حەوت رۆژ لە خنکانی بەیانی ئەمڕۆ توانرا تەرمی شەهرام سامی ئەو منداڵەی لە ناحیەی گۆپتەپە خنکا دۆزرایەوە.

شەهرام سامی تەمەن هەشت ساڵان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ هەفتەی رابردوو لە سنووری ناحیەی گۆپتەپە کەوتە ناوی ئاوی زێی بچووک و نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

ماوەی چەندین رۆژە چەند تیمێکی بەرگریی شارستانیی و هاوڵاتییانی سنوورەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

لە ئێستادا تەرمی ئەو منداڵە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی داد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت. نەوزاد…
Total
0
Share