بافڵ تاڵەبانی: باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە

حەیدەر عەبادی و بافڵ تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، “یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان، چونکە باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چارەسەری سیاسییانە و ئاشتییانەی تایبەت بە کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و ھێزە کوردی و عێراقییەکان دووپاتکردەوە و ڕوونیکردەوە، “یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان، چونکە باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان”.

وتیشی، “تەنھا لەرێگای دیالۆگ و بنەما دەستوورییەکان دەتوانین رێکبکەوین و زاڵبین بەسەر ناکۆکی و گرفتەکان. دەبێت وڵات لەم دۆخە پڕ لەکێشمەکێش و ململانێیە رزگاربکەین و نەھێڵین چیتر خەڵک و گەلەکەمان ببنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان”.

ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدابوو لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر.

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشیگەیاند، دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و چاودێرانی نێودەوڵەتیش رۆڵێکی گرنگیان لە چاودێریکردنی دۆخەکەدا هەبێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەیدا هاتووە.

ئاشكراشیدەكات، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشکاوانە ئاماژەی بە مەترسی و ھەڕەشە جدییەکانی سەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق کرد و ڕونیکردەوە، یەکێتی بەھەموو شێوەیەک دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری ھەرێم و عێراق تێکبدات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. لە شەڕی نێوان دوو گەنجدا یەكێكیان كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share