سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیمان لە بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود و تاسڵوجە عەرەبانەی گالیسكە، پیانۆ و چەرخە دادەنێت، كە لە تەختە دروستكراون لەسەر شێوازی كۆن و رووپۆشكراون و بە گوڵ رازێندراونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەبەردەوامیی گرنگیدان بە پارك و باخچەكان و زیادكردنی سەوزایی، بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیمان گرنگیی زیاتر دەدات بەرزكردنەوەی رێژەی سەروزایی و بیرۆكەی نوێ بۆ باخچە و پارك و بلوارەكان ئەنجامدەدات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بە مەبەستی جوانكردن و رازاندنەوەی بلوارەكانی شەقامی ”مەلیك بازنەیی مەلیك مەحمود و پاركی ئازادی، بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی سەر بەسەرۆكایەتیمان هەستان بەپێدانی چەند شێوایكی جوان و ناوازە لەناو بلوارەكاندا وەك دانانی (گالیسكەو ئامێری میوزیك و سوپاسی كۆمپانیای جوانە دەكەین كە هاوكارمانبوون و داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین جوانی و سەوزایی شەقامەكان بپارێزن.