لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەسێک گیانیلەدەستدا کە پیشەی مامۆستا بووە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان قەزای دەربەندیخان و باوەنووردا روویداوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادانبووە لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا.

بەهۆی ئەو پێکدادانەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیلەدەستداوە.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی فاتیح حسێنە و خەڵکی ناحیەی رزگارییە، پیشەی مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیە.

قوربانییەکە سەرەتا بە سەختی برینداربووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج عەزیز: لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ڤیزاکاردی کارمەندانی رۆژی دەنگدان

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە کارمەندانی رۆژی دەنگدان دەتوانن ڤیزاکاردەکانیان وەربگرن و…
Total
0
Share