بەهۆی گەردەلولەوە بەشێکی ئەمریکا بێ کارەبا بووە

گەردەلولێکی بە‌هێز ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی کارەبایان بڕاوە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، گەردەلولێکی بەهێز باشووری فۆنیکسی لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا گرتووەتەوە کە خێراییەکەی لەنێوان 50 بۆ 80 مایلدایە لە کاتژمێرێکدا، بەهۆیەوە زیانێکی ماددیی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئەو ناوچەیە لە ئێستادا رووبەڕووی زریان و لافاو بووەتەوە هاوکات گەردەلولیش ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کەشناسیی ئەو ناوچەیە هۆشداری بدات کە مەوزای بینین نزیک ببێتەوە لە سفر.

هەروەها ئەگەری هەیە پچڕانی کارەبا لەو ناوچەیە بۆ 80 هەزار ماڵ و باڵەخانەی بازرگانی بەرزببێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share