راگەیاندنی وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا بۆ ئەمریکا زیادیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 328 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، 869 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە، کە ئەوکات شەش ملیۆن و 197 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە بۆ تێکڕای 167 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو 132 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە بووە، بە رێژەی سێ ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە رێژەی 598 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ڤەنزوێلا بە تێکڕای 285 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعوودیە بە تێکڕای 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پوتـ.ـن دا

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیاریداوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤـ.ـلادمـ.ـێر پـوتـ.ـن لە بۆداپۆستی هەنگاریا هەڵبوەشێنێتەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “بڕیارمدا…
Total
0
Share