ئێران سێ ملیۆن زیارەتکارمان چوونەتە عێراق

فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، سێ ملیۆن سەردانکەری ئێرانی چوونەتە عێراق بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن لە شاری کەربەلا.

ئاژانسی فەرمیی فارسی ئێران لە زاری ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا یەک ملیۆن لەو سەردانکەرانە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

پێشتر ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا رایگەیاند 12 هەزار و 267 شوێن و میوانخانە و شوێنە گشتییەکان خزمەتی میوانانی چلەی ئیمام حسێن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژكارێكی كازمی: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواوبوون و دەشڵێت، كاروبارەكان بەرەو ئەنجامدانیەتی لە وادەی…
Total
0
Share