مباپی ڕیاڵی بێ هیوا کرد

مباپی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەى پاریس بەرەو باشتر دەچن.

ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جەخت لەوە دەکەنەوە کە مباپی بە کەشی ژوری خۆگۆڕینی پاریس دڵخۆشە و لە تواناى ئینریکی ڕاهێنەریش ڕازییە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بێت، هەنگاوەکانی مباپی لە مانەوە نزیکترن وەک لەوەى بەرەو ئیسپانیا هەنگاو بنێت.

مباپی بڕیاریداوە ئەمساڵ بمێنێتەوە و ئێستاش لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئیدارەى پاریس بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى.

هەندێک پێیانوایە مباپی سێ ساڵی تر بۆندەکەى درێژ دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share