پاریس بۆ یانە خوازیارەکان: ئەم یاریزانە هیڵی سوورە

یانەی پاریس سان جێرمان بابەتی نوێکردنەوەی بۆندی یەکێک لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی یەکلاییکردووەتەوە، ڕێگە بەهیچ یانەیەک نادەن هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی بەرگریکاری بەرازیلی، مارکینیۆس کردووە، لە بۆندە نوییەکەیدا چەندین پاداشتی دارایی وەرزشیی تەرخانکراوە.

ڕۆمانۆ دووپاتیدەکاتەوە، بۆندەکە بۆ ماوەی چوار یان پێنج ساڵە و دیارنییە تاوەکو 2026 یان 2027 دەبێت، لەو وادەیەدابێت یاخود دواتر، ئەوەی دڵنیایی لەسەردەدرێت بەرگریکارەکە لە پاریس بەردەوامدەبێت.

مارکینیۆس تاوەکو ئێستا بەدرێسی یانەی پاریس سان جێرمانەوە 342 یاریکردووە، 34 گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی ڕەخساندووە، دوای ماڵئاواییکردنی تیاگۆ سیلڤا-ی هاونیشتمانی، بووەتە سەنتەری بەرگریی سەرەکی و یەکەمی یانە زەبەلاحەکە، بۆیە لەلایەن چەندین یانەی وەک ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد و بایرن میونشنەوە گرنگی پێدراوە.

بابەتی پێشتر

تێنسزانێکی ڕوسی بەهۆی ڤاکسینەوە بەشداری کراوەی ئوسترالیا ناکات !

بابەتی دواتر

ئیتۆ هێرشی توند دەکاتە سەر یانەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share