هۆشدارییەک بۆ ئەو یاریزانانەی بە لێدانی سەر یاری بە تۆپ دەکەن

لێدانی سەر یەکێکە لە جۆرەکانی لێدانی ئاڕاستەکراو لە بواری تۆپی پێدا، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەم جۆرە لێدانە زیانی قورس لە مێشکی یاریزانان دەدات.

سەنتەری ئۆسلۆ بۆ لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان، لە نەرویج توێژینەوەیەکی پزیشکی – وەرزشیی لەسەر 89 یاریزان ئەنجامداوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵدا بووە، پشکنینەکان بە وەرگرتنی جۆری خوێن و سکانی مێشک و دەمارکراوە دوای 12 کاتژمێر لە یاریکردن.

یاریزانەکان بەر لەو 12 کاتژمێرە یارییان پێکراوە بە لێدانی سەر، لێدانی سەر بەڕێکەوت، هەروەها ڕاهێنانی سەر بەشێوەی قورس.

لێکۆڵینەوەکان لە خوێنی یاریزانان بۆ دەرخستنی ئاستی (microRNAs) کراوە، کە بەپێی ئاماژەکانی مێشک و دەماغ گۆڕانکاری بەسەردادێت.

دەرەنجامەکە بەدڵی یاریزانان نەبووە، دەرکەوتووە لێدانەکانی سەر کاریگەرییان لەسەر خانەکانی دەماغ دەبێت بەشێوەی کاتی، هەندێک حاڵەتیش درێژە دەکێشێت و دەگاتە ئاستی هەمیشەیی، لەهەندێک حاڵەتی تردا زیان بەر موولوولەکانی ناو دەماغ دەگات و بەدرێژایی تەمەن کاریگەریی نەرێنی دروستدەکات، یاخود زیان لە گەردیلەکانی “دی ئێن ئەی” دەدات کە پەیوەندی هەیە بە چەندین ڕێڕەوی ئاماژەکانی مێشکەوە.

بابەتی پێشتر

ڕەنگی باو بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا.. پشت بە بوژانەوەی دوای کۆرۆنا بەستراوە

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share