بڕیار لەبارەی پێدانی دۆلار بەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن درا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و پێویستیان بە دۆلارە بە نرخی بانکی ناوەندی پێویستە فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکەن و پشتگیری زانکۆکانیان پێشکەش بە بانکی ناوەندی بکەن.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لەسەر داوای ژمارەیەک لەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن و پێویستیان بە دەستکەوتنی دۆلارە بە نرخی فەرمی بۆ راییکردنی خەرجی و تێچووی خوێندنەکەیان، ئەمڕۆ پەیوەندیمان کرد بە بانکی ناوەندی عێراق و لە وەڵامیان بۆ ئەم بابەتە روونیانکردەوە کە هەموو ئەو خوێندکارانە بۆ دەستخستنی دۆلار پێویستە داواکارییەکانیان بەپێی ئەم فۆرمەی بڵاومکردووەتەوە لەگەڵ پشتگیری ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنێنن و پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی عێراق لەو وڵاتە پێشکەش بکەن بە یەکێک لە بانکە رێگەپێدراوەکان یان لقەکانی کۆمپانیا جیهانییەکانی ئاڵوگۆڕی دارایی وەک (یوسترن یونین و مونی گرام) لە عێراق”.

ئاشکراشیکرد، “دوای وردبینیکردنی دیکۆمێنتەکان خوێندکاران دەتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار دەستبخەن”.

بابەتی پێشتر

کاتی دوورکەوتنەوەى ڤینیسیۆس دیاریکرا

بابەتی دواتر

نووسەرێكی كورد: پارتی رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شكستپێهێنانی شۆڕشەكانی كورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share