لویس ساکۆ بۆ شوێنگرتنەوەی پاپای ڤاتیکان کاندیددەکرێت

لێکۆڵەرێکی بواری پێكهاتەكان و راوێژکاری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی عێراق یەکێکە لە کاندیدانی وەرگرتنی پۆستی پاپای ڤاتیکان.

سەعد سەلوم لێکۆڵەری بواری پێكهاتەكان و راوێژکاری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاویکردەوە، لەدوای مردنی پاپای ڤاتیکان لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە لیستی کاندیداندایە بۆ وەرگرتنی پۆستی پاپای ڤاتیکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لە 28 ی حوزەیرانی ساڵی 2018 بووەتە کاردیناڵ، بەم هۆیەشەوە ئەو مافەی بە عێراق بەشی کە دەنگی هەبێت لە هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان، تەنها کاردیناڵیشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەم مافی دەنگدانی هەبێت هەم توانیویەتی خۆی بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان کاندید بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش…
Total
0
Share