لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی رێوشوێنی سەركوتكارانە و ئەو پێشێلكارییانە دەكات كە دژ بە ئازادیی رۆژنامەوانی و مافەكانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەگیرێتەبەر.

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی دەستگیركردنی دوو پەیامنێری رۆژنامەوان دەكات كە رووماڵی ناڕەزایەتیەكیان لە هەولێر كردووە و دەڵێت، هێزە ئەمنیەكان رۆژی چوارشەممەی رابردوو دوو پەیامنێری رۆژنامەوانیان دەستگیركردوە لە كاتی رووماڵكردنی ناڕەزایەتییەك لە گەڕەكی بەهاری تازە لە شاری هەولێری هەرێمی كوردستانی عێراق.

هەر لەو بارەیەوە یاسر محەمەد پەیامنێری دەزگای میدیایی وڵات میدیا لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هێزە ئەمنیەكان خۆیی و دیار حسێنی پەیامنێری دەزگای میدیایی ئێستایان دەستگیركردووە لە كاتی رووماڵكردنی ناڕەزایەتییەك لەسەر قەیرانی ئاو لە گەڕەكی بەهاری تازە لە شاری هەولێر.

محەمەد ئاشكراشیكرد ئەفسەرێك لەژێر فشار و هەڕەشە ناچاریكردووە نامەیەك لە رێگای مۆبایلەكەیەوە بنێرێت بۆ گروپی رۆژنامەنووسانی هەولێر و پێیان رابگەیەنێت كە ئەو دەستگیرنەكراوە، دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایل و ئامێرە رۆژنامەوانییەكانیان.

لەلایەن خۆیەوە دەزگای میدیایی ئێستا لە بەیاننامەیەكدا دووپایتكردەوە پەیامنێرەكەی لە كاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە گەڕەكی بەهاری تازە لە هەولێر لەسەر قەیرانی ئاو دەستگیركراوە، روونیشیكردەوە هێزە ئەمنیەكان پەیامنێرەكەیان بردووە بۆ شوێنێكی نادیار و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئامێرە رۆژنامەوانییەكانی.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی رێوشوێنی سەركوتكارانە و ئەو پێشێلكارییانە دەكات كە دژ بە ئازادی رۆژنامەوانی و مافەكانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەگیرێتەبەر و دەستگیركردنی دوو پەیامنێری رۆژنامەوان لە كاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی پێچەوانەیەكی روون و ئاشكرای رۆڵی چالاكی ئەوانە لە گواستنەوەی هەواڵەكان و دەستەبەر كردنی زانیاری بۆ جەماوەر.

لیژنەكە نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەوەی هەردوو پەیامنێر یاسر محەمەد لە دەزگای میدیایی وڵات میدیا و دیار حسێن لە دەزگای میدیایی ئێستا رووبەڕووی دەستگیركردن و هەڕەشە بوونەتەوە، ئەو رێوشوێنانە كۆتوبەندی ئازادیی رۆژنامەوانییە و پێشێلكارییەكی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ و پەكخستنی رۆڵی رۆژنامەنووسانە لە گواستنەوەی راستییەكان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەسەر بابەتەكانی كۆمەڵایەتی و ژینگەیی گرنگ.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندی دەسەڵاتدارانی كوردستانی عێراق ئاگاداردەكاتەوە چەند هەنگاوێكی پێویست بگرنەبەر بۆ زامنكردنی ئاسایش و ئازادیی پەیامنێرە رۆژنامەوانەكان و داوا لە كۆمەڵە و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەكات چاودێركردنیان بۆ ئەو رووداوانە چڕتربكەنەوە كە لە ناوچەی كوردستانی عێراق روودەدەن و داواكاریشە پێداچوونەوە بەو پێشێلكارییانە بكرێن كە دژ بە ئازادیی رۆژنامەوانی روودەدەن كە هەڕەشەیە بەرامبەر بە دیموكراسی و ئازادییە سەرەكییەكان.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند. ئاژانسەکە…
Total
0
Share