د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کـ.ـوشتارگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند ساڵێكە جەژنی قوربان دەکەوێتە کاتە گەرمەکانی ساڵەوە، لە وەرزی گەرمەکانیشدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان چ لە ئاژەڵی زیندووەوە بێت یان لە گۆشتەکەیەوە بێت ئاسانترە، لەم کاتانەشدا ستافی کـ.ـوشتارگەکەمان هەموو ئامادەکارییەکی کردووەتە تا ڕێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە نەخۆشییەک.
باسی لەوەشکرد، ساڵ بە ساڵ و جەژن لەدوای جەژن ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتییان بەرەوپێشەوە دەچێت و زیاتر ڕوو لە کـ.ـوشتارگە ڕەسمییەکانی حکومەت دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی قوربانییەکانیان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە ڕۆژانی ئاسایی نزیکەی 100 ئاژەڵی گەورە و 700 ئاژەڵی بچووک لەلایەن ستافی پزیشکیی کوشتارگەوە چاودێری دەکرێن و بەرهەمدەهێندرێن، پێشبینی دەکەین ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژانی جەژن زۆر بەرزببێتەوە.