ناوەندی توێژینەوەی ئابوری: چین دەبێتە خاوەنی بەهێزترین ئابوریی جیهان و پێش ئەمریکا دەکەوێت

ناوەندی توێژینەوەی ئابوری و کار، ئەمڕۆ شەمە 26ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، چین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێدەپەڕێنێت و دەبێتە خاوەنی گەورەترین ئابوری لە جیهاندا لە ساڵی 2028دا لەدوای بوژانەوەی هەردوو وڵات لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ناوەندی ئابوری و کار ڕایگەیاند، “لەم کاتەدا ململانێی ئابوری و (هێزی نەرم)ی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین دوو بابەتی گرنگ و جێ بایەخن کە کاریگەرییان لەسەر ئابوریی جیهان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پەتای کۆرۆنا COVID-19 و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوریی جیهان ئەم کێبڕکێیەی بەلای چیندا شکاندەوە.

ناوەندەکە دەڵێت، “تواناکانی چین بۆ ئیدارەکردنی پەتاکە و جێبەجێکردنی قەدەغەی سەرتاسەری لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر گەشەی ئابوریی وڵاتانی دیکە وایکرد هەنگاوەکانی چین لە ڕووی ئابورییەوە باشتر ببێت”.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ئابوری و کار، پێشبینی دەکرێت ساڵانە چین بە ڕێژەی %5.7 گەشەی ئابوریی زیاد بکات لە ساڵانی 2021 تاوەکو 2025 هەروەها ئەو گەشە کردنە دەبێتە %4.5 لە ساڵێکدا لە نێوان ساڵانی 2026 تاوەکو 2030.

هەروەها پێشبینیهشی کردووە لە ساڵی 2021دا ئەمریکا گەشەی ئابوری بەهێز ببێتەوە لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە ساڵانی 2022 تاوەکو 2024 گەشەی ئابوریی ئەمریکا خۆی دەدات لە %1.9 لە ساڵێکدا، لەدوای ئەوەش ئەو ڕێژەیە دەبێتە %1.6.

ناوەندەکە دەڵێت، یابان دەبێتە سێیەم گەورەترین ئابوریی جیهان بەمەش هیندستانی بەجێهێشت، هەروەها ئەڵمانیا لە پلەی چوارەمەوە چووە پێنجەم و بەریتانیاش پلەیەک دەکشێتە دواوە و دەچێتە پلەی شەشەم.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

مێرد منداڵێکی 15ساڵ بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە کەوتە زێی بچوک و خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share