چرۆ حەمەشەریف: تا ئەو 171 رووفاتی ئەنفالکراوەی لە بەغدادن نەگەڕێندرێنەوە گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە هەڵنادرێنەوە

چرۆ حەمەشەریف رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی شوێن لە پەیمانگەی پزیشکی دادی بەغداد، تا رووفاتی 171 ئەنفالکراوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە سەماوە دۆزرانەوە نەگەڕێندرێنەوە هەرێم، هیچ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ هەڵنادرێنەوە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “کێشەی نەگەڕاندنەوەی رووفاتی ئەو 171 ئەنفالکراوەی کە زیاتر لە دوو ساڵە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و نەگەڕێندراوەتەوە، سێ لایەنەیە، بەشێکی پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە هەیە بەشێکی بە حکومەتی هەرێمەوە بەشێکیشی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەسوکاری ئەنفالکراوان داوایانکردووە پشکنینی DNA بۆ رووفاتەکان بکرێت، ئەمەش پارەیەکی زۆری دەوێت لە ئێستاشدا یاسای بودجە بە تەواوی دەست بە جێبەجێکردنی نەکراوە، بە دڵنیاییەوە کەی بە تەواوی دەست بە خەرجکردنی پارەکە کرا، لە ئایندەیەکی نزیکدا پشکنینان بۆ دەکرێت و  رووفاتەکان دەگەڕێندرێنەوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان دڵنیایی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان دا کە تەرمەکان لە شوێنی پارێزراودان لە پزیشکی دادی بەغداد.

سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە، چرۆ حەمەشەریف ئاشکرایکرد، زیاتر لە 10 گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە شوێنەکانیان دیاریکراوە، بەڵام حکومەتی عێراق کەمتەرخەمە لە هەڵدانەوەیان بیانوویان نەبوونی شوێنە بۆ پاراستنی رووفاتەکان دوای دەرهێنانەوەیان، بۆیە تا ئەم 171 رووفاتە نەگەڕێندرێنەوە گۆڕەکان هەڵنادرێنەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
Total
0
Share