پۆلیسی گەرمیان: رەمپای ئۆتۆمبێلێک بەرسەری هاوڵاتییەک کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناوچەی پیشەسازیی کەلار رەمپای ئۆتۆمبێلێک کەوت بەسەر هاوڵاتییەکدا و گیانیلەدەستدا.

عەقید علی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، ”ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوچەی پیشەسازیی کەلار لەکاتی کارکردن لە رەمپای ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤاڵڤۆ، رەمپای ئۆتۆمبێلەکە کەوت بەسەر هاوڵاتییەکدا کە بەوێدا تێپەڕیوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا”.

دەشڵێت، ”ئەوەی گیانیلەدەستداوە ناوی عومەر محەمەد غالبە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە و دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەربە کەلارە، هاوکات بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 411 دوو کرێکار و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە کە کاریان تێدا دەکرد بەندکراون و پۆلیس لەسەرچۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگەیاند. ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکی…
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن

دوای بڵاوکردنەوەی گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەریەک لە…
Total
0
Share