جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جەختیان له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه پارتییه ئه‌وه‌نه‌ی فه‌وج و هێزی لابەلای هه‌یه، نایه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه.
عوسمان سێدەری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ” له كابینه‌كانی پێشوودا هه‌وڵی جدیی هه‌بوون بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوه‌كان گه‌شه‌یان پێنه‌درا، به‌ڵكو له‌مپه‌ریش بۆ پرۆسه‌كه دروستكراو ئه‌و هه‌وڵانه‌شی هه‌بوون له‌ناوبران، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی پارتی به بیانوی جیاجیا له رێگا‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی په‌كخستووه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌گه‌ر هۆشدارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن بارودۆخی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌وكاته باشتر نابێت، كه به‌كه‌لـله ره‌قی ریفراندۆم كرا‌و لە %51 ی خاكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌ده‌ستدا”.
عوسمان سێدەری ئاشکراشیکرد، “لە لیژنه‌ی پیشمه‌رگه چه‌ندین جار هه‌وڵمانداوه و پرۆژه‌مان له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام گوێمان لێنه‌گیراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كه وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌وامی نه‌كردووه بریكاری وه‌زاره‌ت به ئینتیما و فه‌رمانی حزبی چه‌ندین كاری نایاسایی كردووه، جارێكی تر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه”.
ئەمە لە کاتێکدایە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جه‌نه‌راڵ ماتیۆ مه‌كفارلانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا رایگه‌یاند، “یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌یه‌وێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمه بۆ پاراستنی كوردستان بونیاد بنرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بێت”.