لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بانی مەقان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سلێمانی ــ کەرکوک (بانی مەقان) دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

لەئێستادا تەرمی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی چەمچەماڵ و بریندارەکەش، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دونیایەک تێبینیمان لەسەر کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە

ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی حکومڕانی لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕاستبکەینەوە. لوقمان…
Total
0
Share