ناوی ناحیەی تانجەرۆ گۆڕدرا بە عەربەت

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ ناحیەی عەربەت گۆڕدرا.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی چەند پرسێکەوە بەڕێوەچوو، لە بەشێکی کۆبوونەوەکدا فراوانکردنی سنووری گوندی کانی کانی پانکە و زڕگوێزی گەورە دەنگیان لەسەردرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ عەربەت دەنگی لەسەردرا، پێشتر لە بەشێک لە دامودەزگاکاندا ناوی بە تانجەرۆ هاتبوو لە بەشێکی دیکە بە عەربەت، بەشێک لە سنووری تانجەرۆ کەوتووەتە ناو ماستەرپلانی سلێمانییەوە”.

 

بابەتی پێشتر

گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share