گیانلەدەستدانى رۆژنامەنووسێکى کورد راگەیەندرا

چەکدارێکی هەسەدە لەسەر ڕوباری فورات

لە ئاکامى هێرشى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى خۆکوژ رۆژنامەنووسێک لە رۆژئاواى کوردستان گیانیلەدەستدا و چەند هاوڵاتییەکیش برینداربوون.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دوێنێ لەلایەن یەکەکانى شەهید هارون-ەوە دوو فڕۆکەى بێفڕکەوانى تورکى لە نزیک بەنداوى تشرین خرایە خوارەوە.

ئاماژەشیدا، بۆردومانکردنى دەوروبەرى بەنداوەکە بە تۆپهاوێژ لەلایەن هێزەکانى تورکیا بە درێژایى شەوى هەینى لەسەر شەممە بەردەوام بوو، جگە لەوەى لەلایەن فڕۆکەى سەربازى و بێفڕۆکەوانەوە چەند هێرشێک بۆ دەوروبەرى بەنداوەکە و گرت سیریتل و گوندى “خربە زمالە” ئەنجامدران.

هەسەدە ئەوەشى خستەڕوو، کاتژمێر 11:58 خولەکى نیوەڕۆى دوێنێ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى خۆکوژى تورکى کۆبوونەوەیەکى هاوڵاتییانى مەدەنى لەسەر بەنداوى تشرین کردە ئامانج و بەهۆیەوە “عەگید رۆژ” رۆژنامەنووس گیانیلەدەستدا و، چەند هاوڵاتییەکیش برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران.

لە بەرەى قەرەقۆزاق-یش لەلایەن شەڕڤانانى سەر بە هەسەدە چەند بنکەیەکى هێزەکانى تورکیا و گروپە بەکرێگیراوەکان لە گردى قەرەقۆزاق و گوندى هۆشریە کرایە ئامانج و بەپێى راگەیەندراوەکە زیانى گیانى لە سەربازان و گروپە چەکدارەکان تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share