بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشەپێدانی سێکتەری پەروەردە لە پێشینەی کارەکانمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانەی پێشوازیکردن لە خوێندکارە یەکەمەکانی کەرکوک رایگەیاند، گەشەپێدانی سێکتەری پەروەردە لە پێشینەی کارەکانیانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک لە رێوڕەسمێکدا خوێندکارە سەرکەوتوو و یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکە خەڵاتکرد.

لە رێورەسمەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکدا ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کرد و پیرۆزبایی دەرچوونی لێکردن، راشیگەیاند، ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم نیشتمانەن و بەهیواوە لە داهاتووی پرشنگدارتان دەڕوانین، ئەمڕۆ شانازی دەکەم لەگەڵ ئێوەی پڕ وزە و ماندوونەناسم کە دڵنیام داهاتووی کەرکوک بە ئێوەوە گەشتر دەبێت.

هەروەك ستایشی مامۆستایانی کەرکوکی کرد و رایگەیاند، “بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە رۆڵی ئەو مامۆستایانە دەڕوانین کە خوێندنی کوردییان لە کەرکوک بەرەوپێشبردووە، ئێمە دڵسۆزی و ماندووبوونتان لەیادناکەین و لە هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە بەردەوام دەبین”.

لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە پرسی پەروەردە، خوێندنی کوردی لە کەرکوک و بەدیهێنانی مافە پیشەییەکانی خوێندکاران کرا و سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوە و رایگەیاند، گەشەپێدانی سێکتەری پەروەردە لەپێشینەی کارەکانمانە، وەکچۆن لە رابردوودا لەنزیکەوە هاوکار و پشتیوان بووین، لە داهاتووشدا هەروا دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فەرمانگەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكانی سلێمانی یەك هەفتە مۆڵەت دیاریدەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی…
Total
0
Share