نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی ئەنجامدرا

نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگمەنە.

بەپێی دکتۆر شکار رەئوف لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەریی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی ئاشکرایکرد، توانراوە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ گەنجێک کە بریتیبوو لە گۆڕینی شاخوێنبەری سنگ کە تووشی هەوکردنی بەشی خوارەوەی شاخوێنبەر ببوو.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نەشتەرگەرییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی دەگمەنە.

راشیگەیاند، ئەو گەنجە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و شاخوێنبەری بۆ گۆڕدرا کە نەشتەرگەرییەکی گەورەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بیرکردنەوە لەو یادەوەرییانەی تووڕەت دەکەن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا مەترسییەکی گەورەیانەیان ئاشکراکردووە و دەڵێن، “ئەزموونکردنی بیرکردنەوە لەو یاداوەرییانەی مرۆڤ تووڕەدەکەن زیان بە دڵی دەگەیەنن…
Total
0
Share