وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لەدوای 1 ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە 1 ی ئەیلول بـە دواوە بەپێى ساڵنامـەى زانکۆیی زانکۆکان، بە پلان و بەرنامەى گونجاو دەستپێدەکاتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “ئامادەکارییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) دەستیپێکردووە”.