کەسێک تەقەی لە برای هاوسەرەکەی کرد و برینداری کرد

شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک پیاوێک تەقەی لە برای هاوسەرەکەی کرد و برینداری کرد.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لە ناو بازاڕی رەحیماوا کەسێک تەقەی کرد و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو”.

ئاماژەی بەوە کرد، “لە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، تەقەکەرە هاوسەری خوشکی بریندارەکەیە و کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە و ئەوەش هۆکاری رووداوەکە بووە”.

ئاشکراشی کرد، “لەدوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە”. جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی…
Total
0
Share