بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد.

‌لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
‌سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و ناردنی شایستەداراییەكانی هەرێم كرد و رایگەیاند، “هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەردە لە وادەی خۆیدا، دەشمانەوێت هەڵبژاردن هۆكارێك بێت بۆ نزیكبوونەوە و گەشەپێدانی دیموكراسی نەوەك ترازان”.

وتیشی، “نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت و هەوڵەكانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوامدەبێت تاوەكو چارەسەرێكی یەكجارەكی و ئەرێنی دەدۆزینەوە و چیتر هاوڵاتییان لە دڵەڕاوكێی بەدەستهێنانی مووچەكانیان نەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی: پێشکەشکردنی فۆڕم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرد…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو کورسییەی لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا وەرگیراونەتەوە، ئیستحقاقی یەکێتین و گەڕاونەتەوە…
Total
0
Share