بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ناو نووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بەڕێوەبەری حەج و عومرە و به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان بەڕێوەچوو سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین را و پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجامبدرێت و هه‌موو هاووڵاتیان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن.
بڕیارە له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان رابگه‌یەندرێت.