كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما جێگیر دەبن

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیر دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش دەڵێت، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەینێش ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 43 پلەی سیلیزی، سلێمانی 41، دهۆك 43، كەركوك 46، هەڵەبجە 44، زاخۆ 44، حاجی ئۆمەران 29، سۆران 41 و گەرمیان 48 پلەی سیلیزی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share